٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ خولێکی تر کوردێک وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان ھەڵبژێدرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
برۆکسل-KDP.info- لە دوای دەستبەکاربوونی بۆ ماوەی دووساڵ، گەنجێکی کورد بە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان، بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی لاوانی سیاسی جیھان بە پلەی جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە ھەڵبژێردرایەوە،
 
لە دواین کۆنگرەی رێکخراوی لاوانی سیاسی جیھانی، کە لە برۆکسلی پایتەختی سیاسەتی ئەوروپا بەرێووەچوو، ئەم گەنجە کوردە بە کۆی گشتی بەشداربووانی کۆنگرە ھەڵبژێدرایەوە، (فەلاح حەسەن) بە میدیای (یورۆپیان پۆست)ی راگەیاندووە، پیرۆزبایی لە رێکخراوەکەم یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم، ھەروەھا دڵخۆشە بە سەرکەوتنەکەی، گوتووشییەتی، "لە رۆژێکی دژوار و سەختدا ووڵاتەکەم پێیدا تێدەپەرێت، بە ھیوام بتوانم زیاتر پەیامی گەلی ھەرێمی کوردستان  بە دونیای دەرەوە بگەیەنم و پشتگیری لاوان و سەرکردایەتی سیاسی  جیھان بۆ کوردستان پەیدا بکەم".
 
لە وەڵامی پرسارێکی میدیایی (ئی دی ئێس)ی ئەوروپی سەبارەت بە خۆ کاندیکردنەوەی، (فەلاح حەسەن) دەڵێت، "لەبەر نەبوونی پشتگیرییەکی تۆکمەی نێودەوڵەتی بۆ گەلی کوردستان و بەھێزکردنی لۆبی کورد بە زەروورەتم زانیووە بۆ خولێکی تر خۆم کاندید بکەمەوە".
 

هەواڵی پەیوەندیدار