٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران داوای دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی راپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سێ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیاری بكه‌ن. 
 
(شێروان زراریی) وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد كه‌ كۆمسیۆن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی (دووشه‌ممه‌) خۆیدا ئه‌و داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌.
 
(شێروان زراریی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ كه‌ رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری بكات".
 
كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هه‌ڵبژاردن داوای كردووه‌ هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ رۆژێكدا به‌ڕێوه‌ بچێت. 
 
كاوه‌ جه‌م 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار