٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە لە قامشلۆ نەیهێشت كۆنگرەی "ئەنەكەسە" بەڕێوە بچێت

سەرچاوە: KDP.info

 

قامشلۆ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە" ڕایدەگەیێنێت، پەیەدە رێگریی لە ئەنجامدانی كۆنگرەی نیشتیمانیی كورد لە شاری قامشلۆ كرد و، تەقینەوەیەكیشی لە نزیك شوێنی بەستنی كۆنگرەكه ئەنجام دا بۆ دۆزینەوەی بیانوو تا كۆنگرەكە نەبەسترێت‌‌.

(ئیبراهیم برۆ)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "سەعات (9)ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیار بوو لە شاری قامشلۆ ‌كۆنگرەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) ببەسترێت، بەڵام میلیشاكانی سەر بە پەیەدە چواردەوری شوێنی بەستنی كۆنگرەكەیان گرت و نەیانهێشت ئەنجام بدرێت و قسەی زۆر نەشیاویشیان كرد، هەرچەندە ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنیش هاتنە شوێنەكە".

(برۆ) دەشڵێت، "لە دووریی 400 مەتر لە شوێنی بەستنی كۆنگرەكە، تەقەینەوەیەك ڕووی دا كە دیارە ئەوان ئەنجامیان داوە، بۆ ئەوەی بیكەنە بیانوویەك و بە خەڵكی بیانی بڵێن، ڕەوش ئارام نییە و ناكرێت كۆنگرە ببەسترێت".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد ڕوونیشی كردەوە، "پەیەدە دەڵێت دەبێ بۆ بەستنی كۆنگرە مۆڵەت وەربگرن و بەر لە ماوەیەكیش نەیانهێشت من بگەڕێمەوە ڕۆژئاوا كە پێویست بوو وەكوو سەرۆكی ئەنجوومەن ئامادەی كۆنگرە بم، بەڵام ئەوان تۆمەتیان دژی من بڵاو كردەوە بە ناوی خیانەت و كوشتنەوە، بۆیە ئەمڕۆ وەكوو ئەنجوومەن بەیاننامەیەكمان دەبێت و بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەكەینەوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار