نێچیرڤان بارزانی و نێردەی یوئێن، جەختیان لە دەستپێکردنی دیالۆگی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردەوە
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه بۆ كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروست بوون، دیالۆگێكی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت، له‌مباره‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ، به پێویست زانرا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/11/2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه بده‌ن كه به‌م دواییه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروست بوون، له جیاتی ئه‌وه دیالۆگێكی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كۆی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت، له‌مباره‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ، به پێویست زانرا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر و ئێستایش ئاماده‌ییی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جیددی به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا، ده‌ربڕیوه.
تاوتووكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




