پاش کەمێکی تر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە پاش کەمێکی تر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی) کۆبێتەوە و تێیدا باس لەدۆخی ئێستای ھەرێم وعێراق بەگشتی بکرێت.
پێوهست به كۆبونهوهكهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی (عەلی عەونی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "راستە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و پاش کەمێکی تر کۆبوونەوەکە دەستپێبکات."
(عەونی) لەبارەی ئەجیندای کۆبوونەوەکەوهش گوتی، "کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە و تێیدا باس لەدۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان وعێراق دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم




