٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ھۆی دووتەقینەوە لە کەرکوک ٢٠ کوژراو و بریندار ھەیە

سەرچاوە: KDP.info


کەرکووک -KDP.info- بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک گوتی، بە ھۆی دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک کەسێک کوژراوە و ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە کۆمەڵگای ئازادی، کە شوێنی پێشووی نیشتەجێبوونی منە ڕووی داوە و بەو ھۆیەوە زیانی زۆری ماددی و گیانی ھەبووە.''

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی: ''بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا تەرمی کوژراوێک و ١٩ بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەی کەرکووک.''

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی: ''لە نێو قوربانییەکاندا ھاووڵاتیی مەدەنی و چەکداری حەشدی شەعبی ھەن.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار