کەنعان خەیلانی: سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆ دەبێـەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان کۆ دەبێـتەوە و، ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی بەرەوڕووی کوردستان بوونەتەوە دەخرێنـە بەر باسەوە و، دانیشتنەکە بە گشتی بۆ کۆدەنگی نیشتیمانی ھەموو پارێزگاکانە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (کەنعان خەیلانی)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەفتەی ڕابردوو لیژنەیەک بۆ ڕێکخستی ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دانرابوو لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، لەسەر ڕەوشی ھەر چوارسنوری ئەم پارێزگایانە دانیشتنەکە بۆ کۆدەنگی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانە لە چوار چێوەی ئەو یاسایەی کە ئەنجوومەنی پارێزگان کاری تێدادەکەن بە پێی ئەو دەسەڵاتەی ھەیانە کارەکانی خۆیان پێی بەرێوەدەبن."
(٢٥-١٠-٢٠١٧)، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ماوەی (١٥) رۆژ مۆڵەتی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا دڵنیایان بکاتەوە کە دەتوانن مووچەی فەرمانبەران دابین بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان لەگەڵ بەغدا دەکەونە گفتوگۆ.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە راشیگەیاند، بە گوێرەی دەستووری عێراق دەتوانن وەک پارێزگای سلێمانی دوای پشکی خۆیان لە بەغدا بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
پەیوەست بەمە (خەیلانی) گوتی: "ھەمووان ئاگادارن پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی کردبوو، لە ڕاستیدا ئەو دەسەڵاتەی ھەمانە ئێمە لە سنووری پارێزگاکانە ئەگەر بێت و ئەنجوومەنی پارێزگا زیاتر لەو دەسەڵاتە بدات ئەوا شکاندنی رێچکە یاساییەکانە چونکە، ئەوەی کە حکوومەتی عێراق بەپێی دەستوور و قانوون کاری لەسەر بکرێـت تەنھا نوێنەری ڕاستەقینەی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، لەم چوارچێوەیەوە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵیان دادەنیشێت کە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی بەسەر ھەرێمی کوردستان داھاتووە ھەموو پارێزگاکان بەیەکەوە تێی پەرێنین، تەنھا حکوومەتی ھەرێم بۆی ھەیە لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ گفتوگۆی ئەم بابەتانە بکات،ھەر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زێدەیەک یان پێشنیارێکی ھەبێت لەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەخرێـە بەر باسەوە."
فایزەکۆیی




