فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای مەتینیان لە سنووری ئامێدی بۆردومان کرد
__2017_11_03_h18m12s18__HK.jpg)
ئامێدی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پاسەوانی سنووری پارێزگای دھۆک دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوورەکانی ھەرێمی کوردستانیان لە قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
عەقید (دلێر فەرزندە زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای مەتینیان بۆ ردومان کرد کە چیاکە دەکەوێتە دوای گوندی گوھەرزی لە سنووری قەزای ئامێدی.
ئەو فەرماندەی ھێزی پاسەوانی سنوور گوتیشی، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جگە لەزیانی مادی ھیچ زیانی گیانی نەبووە و هۆکاری بۆردومانەکەیش بەهۆی بوونی بارەگای پەکەکەوەیە لەو سنوورانەدا.
بڵند ئیبراھیم




