٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەشت سیناتۆری ئەمەریکا داوا لە عەبادی دەکەن حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکان بکشێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  هەشت سیناتۆری ئەمەریکایی هۆشداری دەدەنە (عەبادی) کە دەبێ حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکان بکشێنێتەوە و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەست پێبکات.

لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) هەشت سیناتۆری ئەمەریکایی لە کۆماری و دیموکراتەکان هۆشداریان دایە (عەبادی) کە دەبێ حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکان بکشێنێتەوە و هەروەها دیالۆگ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات بۆ راگرتنی شەڕ.
لە نامەکەیاندا هاتووە، کە ئەوان پشتگیری لە حکوومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە نیگەرانی خۆیان لە کردەکانی حەشدی شەعبی لە جێناکۆکەکان دەردەبڕن و داوایی دیالۆگی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار