٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤاڵا فەرید: پێویستە داواکەی راپرسیی بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتیی بگوازرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێ، دادگا ناتوانێ رای خۆی لەسەر ئەو پرسە بدات کە دەستوورییە یان نا، سەرۆکی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پێویستە داوای راپرسی هەرێمی کوردستان بدرێتە دادگای دادی نێودەوڵەتی لەبەر نەبوونی تایبەتمەندی دادگای باڵای فیدڕاڵ.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوێنێ بۆچوونی خۆی لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، دادگا رایگەیاند کە ناتوانێ رای خۆی لەسەر راپرسی بخاتە ڕوو کە دەستوورییە یان نا، سەبارەت بەم پرسە سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان (ڤاڵا فەرید) بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ،دادگاى باڵاى فیدراڵى به‌پێ ى مادده‌ى (93) له‌ده‌ستوورى عیراق ساڵى (2005) تایبه‌تمه‌ندى نییه‌ حوكم له‌سه‌ر ده‌عوایه‌ك بدات تایبه‌ته‌ به‌ ڕاپرسى، ته‌نیا بۆى هه‌یه‌ به‌پێ ى بڕگه‌ى (3) له‌مادده‌ى ئاماژه‌پێكراو حوكم له‌سه‌ر ده‌عواو كه‌یسانه‌ ده‌ربكات كه‌ له‌ ئاكامى جێبه‌جێكردنى یاساى ئاسایى و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى دێته‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاگاوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك پێش چوونه‌ ناو بنه‌ڕه‌تى ده‌عواكه‌، هه‌ڵبستن ده‌عواكه‌ ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌ به‌و پێیه‌ى كه‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌پشت به‌ستن به‌ مادده‌ى (93) ده‌ستوور تایبه‌تمه‌ندى نییه‌ حوكم له‌سه‌ر بڕیارگه‌لێك بدات.
( د. ڤاڵا) گوتیشى:" پێویسته‌ داواش له‌دادگاى فیدڕاڵى بكرێت له‌رێگاى ده‌وله‌ته‌كه‌ى به‌پێ ى مادده‌ى (74) و‌ هه‌روه‌ها مادده‌ى (78) له‌یاساى مورافه‌عاتى مه‌ده‌نى ژماره‌ ( 83) ى ساڵى 1969 ى هه‌مواركراو، ده‌عواكه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى ( محكمة العدل الدولیة) له‌به‌ر نه‌بوونى تایبه‌تمه‌ندى دادگاى باڵاى فیدڕاڵ، به‌و پێیه‌ى كه‌ بابه‌تى ده‌عواكه‌ پێوه‌سته‌ به‌ مافێكى بنه‌ڕه‌تى گه‌ڵان كه‌ یاساى نێوده‌وڵه‌تى ددانى پێداناوه‌ وه‌كو رێسایه‌كى ئامیره‌ له‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه‌ عیراق تێیدا ئه‌ندامه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ میساقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و‌ هه‌روه‌ها هه‌ردوو په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى (1966) كه‌ تایبه‌تن به‌ مافه‌كانى مه‌ده‌نى و سیاسى ( ICCPR) ، هه‌روه‌ها ئابوورى و كۆمەڵایه‌تى و رۆشنبیرى ( ICESCR ) كه‌ عیراق له‌ساڵى 1970 موساده‌قه‌ى كردوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ مادده‌كانى ( 1 ) و ( 8 ) له‌ خودى ده‌ستوورى عیراقى كه‌ ددان ده‌نێ به‌و مافه‌ .

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار