باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆ و به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی به پێویست زانی

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ربڕی كه له ئاكامدا شه‌ڕ و كوشتاری لێكهوتهوه و هیوای خواست، هه‌ردوولا هه‌وڵی جیددی بده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به بارگرژییه‌كان و ده‌ستپیكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی به پێویست زانی.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/11/2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (دۆگلاس سیلیمان) باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ربڕی كه له ئاكامدا شه‌ڕ و كوشتاری لێكهوتهوه و هیوای خواست، هه‌ردوولا هه‌وڵی جیددی بده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به بارگرژییه‌كان و ده‌ستپیكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی به پێویست زانی.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا هاوكات پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ڕێكخستنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی دا، كه له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یویستووه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوو بدات، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك به‌یاننامه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌رادا به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر هه‌رێم و هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن و، له‌م نێوه‌نده‌شدا پێشمه‌رگه به‌رگری له خۆی و ئه‌و ناوچانه كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی.
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا (نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه له هه‌شت مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.




