وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەکی بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند.
١- ڕۆژی یەکشەممە 5/11/2017، مووچەی مانگی 8ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢- ڕۆژی دووشەممە 6/11/2017، مووچەی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.
٣- ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 7 و 8/11/2017، مووچەی مانگی 8ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
٤- ڕۆژی پێنجشەممە 9/11/2017، مووچەی مانگی 8ی وەزارەتی تەندرووستی دابەش دەکرێت.




