بۆ کۆنگرەكه‌ی له‌باره‌ی سووریاوه، په‌یه‌ده ئاماده‌یه و ئه‌نه‌كه‌سه‌ش هێشتا بڕیاری نه‌داوه

سووریا-KDP.info- کۆنگرەیەکی گەورە لەباره‌ی دۆخی سووریا له رووسیا ده‌به‌سترێت. په‌یه‌ده بڕیاری به‌شداریكردنی داوه و ئه‌نه‌كه‌سه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌جێندای كۆنگره‌كه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی وەزارەتی دەرەوی رووسیا ئه‌وان ئامادەكارییان كردووه بۆ کۆنگرەیەک له‌پێناو چارەکردنی کێشەی سووریا لە ژێر ناوی ''کۆنگرەی سووریا بۆ گفتوگۆی نشتیمانی'' و داوایش له پارت و هێزه سیاسییه‌كان كراوه تێیدا به‌شدار بن، كه ئامانج لێی نووسینه‌وه‌ی دەستوورێکه بۆ سووریای نوێ و یەکرێزیی نشتیمانی و هەلبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی.
هەر لەم بارەوە(فواد عەلیکۆ)، کە سەکردەیەکی ئیتلافی نشتیمانی سوری ''ئۆپۆزسیۆن'' بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:'' ئەو داوای رووسیا بە ئێمە نەگەیشتووە بەڵام ئێمە گفتوگۆمان کردووە لەسەر ئەو کۆنگرەیە و ئەگەر ئەو داوایە بە ئێمە گەیشت ئەو کات کفتوگۆ دەکەین، بەڵام بەپێی بریارە بەراییەکانمان ئێمە لەگەل ئەوە نینن پشکداری ئەو کۆنگرە بین، بەڵام چاوەڕوانی کفتۆگۆی زیاترین بۆ ئەوەی بریاری دوای بدەین لەسەر چۆنمان بۆ ئەو کۆنگرەیە.
گوتیشی: ''بریارە نزیکەی 1500 کەس لەم کۆنگرەیە ئامادە ده‌بن لە هەموو لایەنەکان و، بەپێی زانیەکارییەکانمان ئەو داوایه بۆ رژێم و ئۆپزسیۆن و حزبە نزیکەکانیش له رژیم و هاوبیرەکانی و كه‌سایه‌تیی سەربه‌خۆیش دەنێرن، داوه‌تنامه‌ی به‌شداری بۆ هەندێک له لایەنه‌كان نێردراوه.''
وا بڕیاره له 18ى ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ى سوچى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌ش، به سه‌رپه‌رشتیى رووسیا كۆنگره‌كه ساز بدرێت.
(محەممەد ساڵح) كه بەرپرسی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە)یه له ئه‌ورووپا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''تا ئەم کاتەش هیچ داوایەک نەگه‌یشتووه‌تە ئێمە، كه‌ی داوای به‌شداریكردنمان پێگه‌یشت، ده‌زانین کاری کۆنگرەکە چییه و ئەوکات بڕیار دەدەین. هه‌ڵبه‌ت هەر كۆنفڕانس و كۆنگره‌یه‌ك خزمەتی دۆزی گەلی کورد بکات لە هەر جێگایەکی دنیا بێت تێیدا به‌شدار دەبین.''
(نەسرەدین ئیبراهیم)یش كه ئەندامی دەستەی (هاوبەندی) و سکرتێری گشتیی (ئەلپارتی)یە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''کە کۆنگرەکە بۆ چارەکردنی کێشەی کورد بێت ئێمە تێیدا به‌شدار ده‌بین.''
هەر پێوەست بەمە كۆنگره چاوه‌ڕوانكراوه، (شاهۆز حەسەن) هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئێمه پێمان وایە لەم کۆنگرەیەدا بین و، داوامان ئەوە ده‌بێ کە لامەرکەزیەت بۆ سووریا جیبەجێ بکرێت.''
کـــاروان بــــاعەدری




