٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گومرکی ئیبراهیم خەلیل: ده‌روازه‌كه‌ كراوه‌یه‌ و به‌كراوه‌ییش ده‌مێنێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

زاخۆ-KDP.info-  کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل له‌ بەیاننامەیەکیدا، هاووڵاتیانی کوردستان و بازگاکانەکان ئاگەدار دەکاتەوە کە ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ دانه‌خراوه‌.

لە بایننامەکەدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌ و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕاگه‌یێنراوه‌، هاتووە، ''هەر ده‌نگۆیه‌ك لەسەر داخستنی ده‌روازه‌كه‌ بڵاو بکرێتەوە دوورە لە راستییەوە.''

هاوكات هاووڵاتیان و بازرگانانی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ''دەروازەی سنوورەکەمان لەگەڵ تورکیا بە ڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا کرایەوە، بەردەوامیش دەبێت، هەر دەنگۆیەکیش لەسەر داخستنی ئەم سنوورە بڵاو بكرێته‌وه‌ تەنیا پڕۆپاگنده‌یه‌ و بێبنه‌مان و جگه‌ له‌ شه‌ڕی ده‌روونی هیچی دیكه‌ نییه‌.''

بەیاننەکە باسی سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق کردووە و رایگەیاندووە کە، ''(غانمی) سەرۆکئەرکانی سوپای عیراق لەگەڵ (جەمال ئێمنکی) سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ سنووردا تێپەڕ بوونە و هیچ کۆبوونەیەکیش لە بارەی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل نەکراوە.''

لە بەیانناماکەدا باسی ئەوەش کراوە، سەرۆکئەرکانی عێراق بە ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ خابووردا تێپه‌ڕ بووه‌، ئەوەش بۆ ئاگاداربوون بووه‌ لە رەوشی ئەو هێزەی عێراق كه‌ لە ناوچەی سلۆپی مانۆڕی هاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا هه‌بووه‌.

کۆمەلگایی نێودەولەتی ئیبراهیم خەلیل  ئاماژە بەوەشداوە،  کە سەرەدانی سەرۆک ئەرکانی عیراقی هێج پەیوەندی بە کۆمەلگایی ئیبراهیم خەلیلەوە نیە.

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار