٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ هەڵوێستگرتن بەرانبەر بە تیرۆرکردنی ئەرکان شەریف لە بەردەم یوئێن گردبوونەوە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سبەی وەک ھەڵوێستگرتن لەبەرامبەر شەھیدکردنی ڕۆژنامەنووس، (ئەرکان شەریف) لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، ژمارەیەک میدیاکار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکەدا، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ھاتووە، بە مەبەستی ھەڵوێستگرتن لەبارەی شەھیدکردنی ڕۆژنامەنووس (ئەرکان شەریف) لە داقووقی سەر بە شاری کەرکووک، بەشێک لە میدیاکارانی کوردستان بە ھاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدەن.

ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، داوا دەکەن کەوا ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوانان بەشداری لەو گردبوونەوەیەدا بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم ھەفتەیە ڕۆژنامەنووس (ئەرکان شەریف)، کە وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان بووە و دانیشتووی قەزای داقووق بووە، چەکدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و بە چەقۆ و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە شەھیدیان کردووە، بەبێ ئەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ھیچ تاوانێکی ئەنجام دابێت.

بڵند ئبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار