٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا، بەمەش لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە ڕزگار دەکرێت.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە بەردەوامیی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ توانرا ئافرەتێکی ٣٣ ساڵان لە سووریا لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکرێت و بە کەسوکارەکەیشی شاد بکرێتەوە.''

(حوسێن قایدی) گوتیشی: ''لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە لە دەستی داعش ڕزگار بکرێت و تا ئێستاش سێ ھەزار و ١٧٩ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار و ١٠٠ کەسی دیکەش لە دەستی داعشدا ماون.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار