٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی برایەتی و پێکەوەژیان کۆبوونەوەی لادانی پارێزگاری مووسڵی بایکۆت کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئێمە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵمان کرد، لەبەر ئەوەی دژی لادانی پارێزگاری ئێستای مووسڵ بووین.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ کۆ بووەوە و تێیدا پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی لادرا، بەڵام ئێمە بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیەمان نەکرد و بایکۆتمان کرد، چونکە دژی لادانی ئەو پارێزگارە بووین.''

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی: ''ئەو پارێزگارە پێوەندیی لەگەڵ کورد باش بوو، ئەوان دەیانەوێت پارێزگارێکی دیکە دانێن، کە لە بەغداوە نزیکە، بۆیە ئێمەش بەشداریمان لەو کۆبوونەوەیە نەکرد و بایکۆتمان کرد.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەغدا ھەڵمەتێکی دەست پێ کردووە بۆ لادانی ئەو کەسانەی کە لە کوردەوە نزیکن و بڕیارەکانی ئەوان جێبەجێ ناکەن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تا ئێستاش چەندین بەرپرسی ئیداریئان لاداوە، لەوانە قایمقامی شنگال  و بەڕێوبەری ناحیەی سنوونێ.''
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار