٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکیا سنووری سیدەکانی بۆردومان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info


سیدەکان-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان دەڵێت، توركیا گوندەكانی سنووری سیدەكانی بۆردومان كردووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەو ناوچانە كەسی لێ نییە، زیانی گیانی و ماددیی نەبووە.

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کرد بە بۆردومانکردنی سنووری سیدەکان، هۆکاری ئەو بۆردومانەش بۆ بوونی پەکەکە لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، هەروەک (ئیحسان چەلەبی)، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی كانیەڕەش لە سنووری سیدەكانیان بۆردومان كرد، بەڵام خۆشبەختانە بە هۆی چۆڵیی گوندەكەوە نە زیانی ماددی، نە زیانی گیانی بەر خەڵك نەكەوتووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتووانی ناوچەكە دروست بووە.''

گوتیشی: ''چەند جارە توركیا و ئێران ناوچەكە بۆردومان و تۆپباران دەكەن، خەڵك ترسی لێ دەنیشێت، بۆیە داواكارین پەكەكە لە ناوچەكە نەمێنێت، با ئەو وڵاتانە زیان بە خەڵكی ناوچەكە نەگەیەنن، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی بۆردومانەكانەوە دەیان هاووڵاتی شەهید و  بریندار بوونە، زیانێكی زۆریش بەر خەڵكی ناوچەكە كەوتووە.''

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار