٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كه‌ی مانهاتن پرۆته‌ستۆ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (سه‌فین دزه‌یی) وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه‌ كرد كه‌ به‌ ڕێگه‌ی هێرشكردن به‌ ئۆتۆمبیلێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام دراوه‌.
 
(دزه‌یی) له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تیرۆر و تیرۆرستان هه‌ر كاتێك بچووكترین ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسابێت، له‌ ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی سڤیل و بێ گوناھ ده‌ستیان نه‌پاراستووه‌ و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌شه‌وه‌ هه‌رده‌م ڕووی ڕه‌شی خۆیان پیشانی جیهانی ئازاد داوه‌.
 
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

هەواڵی پەیوەندیدار