نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/10/2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (فرانك بێكه‌ر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد كه به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له دیدارێكدا (بێكه‌ر) سوپاسی پاڵپشتی و كارئاسانییهكانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی و، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ (بێكه‌ر) له كار و ئه‌ركی نوێیدا خواست، هه‌روه‌ها داوای كرد (فرانك بێكه‌ر) و حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕۆڵی خۆیان له دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ زه‌مینه‌سازی و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببینن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌ییی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان نیشان داوه و هیچ كاتێك لایه‌نگری گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی نه‌بووه، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌شی به نه‌خوازراو زانی و ڕایگه‌یاند كه پێویست بوو به‌غدا دان به‌خۆیدا بگرێت و هه‌وڵ بدات به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگی جیددی بكات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌خساندنی كه‌شوهه‌وای گفتوگۆ به پێویست زانی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و دواپێشهاتهكانهوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




