"حه‌شد ده‌ستیان به ڕفاندن و كوشتن و دزى كردووه.. وازهێنان له ریزکانیان به‌رده‌وامه"
__2017_10_31_h13m10s12__RM.jpg)
زاخۆ-KDP.info- گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌ینێت: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان كردووه به ڕفاندن و كوشتن و دزى و تاڵانكردن و ئیهانه كردنى خەڵكى سنوورى ڕه‌بیعه و زوممار و ده‌شتى نه‌ینه‌وا، موختارێكى سوننەشیان به 35 هه‌زار دۆلار ئازادكردووه.
(مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، "پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و زوممار و ڕه‌بیعه و رۆژئاواى دیجله له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى، ئێستا حه‌شد ده‌ستیان كردووه به ڕفاندن و كوشتن و دزى و تاڵانكردن و ئیهانه كردنى خەڵكى ئه‌و سنوورانه و به‌رده‌وامیشن".
(مه‌زاحم ئه‌لحوێت) گوتیشی، "ژماره‌یه‌كى زۆر خەڵكیان ڕفاندووه و له به‌رامبه‌ر ئازاكردنیشیان داواى فیدیه ده‌كه‌ن، هه‌ر دوێنێ هه‌ستاون به ڕفاندنى موختارى گوندى بیر عه‌كله به ناوى (سعه‌د روه‌یشد شه‌مه‌رى) له ڕه‌بیعه و دواتر 35 هه‌زار دۆلاریان لێ وه‌رگرتووه، بۆ ئازادکردنی".
(ئه‌لحوێت) ده‌شڵێ، "عه‌ره‌به سوننه‌كان، ئه‌وانه‌ى له ریزى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان بوون، ڕه‌تیان كردۆته‌وه شه‌ڕى برا پێشمه‌رگه‌كان بكه‌ن، بۆیه رۆژانه وازیان لێ دێنن و ریزه‌كانیان جێ ده‌هێڵن، "هه‌روه‌ك دیاره زیاتر له 150 كه‌س له عه‌ره‌به سوننه‌كان وازیان هێناوه و به‌رده‌وامیشن له وازهێنان له ریزکانی حەشد".
نه‌شوان به‌رزنجى




