كۆمسیۆن په‌سندكردنی لیسته نوێیه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه

هەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، كه ئه‌و لیسته نوێیانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان، هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه "ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه".
ئه‌و كۆمسیۆنه له به‌یاننامه‌یه‌كی سێ خاڵیدا كه دانه‌یه‌كی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتووه، برٍیاری داوه به "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌سندكردنی ئه‌و لیسته نوێیانه‌ی كه خۆیان تۆمار كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر بۆیه هیچ لیستێك بۆی نییه بانگه‌شه بكات به‌و ناوه‌وه، چونكه ئه‌و په‌سندكردنه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن بووه له‌و پرۆسه‌یه‌دا".
بڕیار بوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له رۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا بڕیار دراوه به "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه وه‌ك بارمته له‌لای كۆمسیۆنه و له‌به‌رانبه‌ر تۆماركردنی لیستی قه‌واره سیاسییه‌كان وه‌رگیرابوو".
له خاڵی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "له پاش دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له داهاتوودا، كۆمسیۆن ده‌رفه‌تی تر ده‌ره‌خسێنێت بۆ تۆماركردن و په‌سندكردنی لیست و قه‌واره‌كان".
كاوه جه‌م




