قایمقامى زاخۆ: هیچ هێزێكى سه‌ربازى عێراقى نه‌هاتۆته سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل

زاخۆ-KDP.info- قایمقامى زاخۆ ده‌ڵێت، هیچ هێزێكى سەر‌بازى عێراقى نه‌هاتۆته سنوورى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و جموجۆڵى بازرگان‌یش به‌رده‌وامى هه‌یه.
له چه‌ند میدیایه‌ك دا باس لە چوونی هێزى عێراقى بۆ سنوورى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل کردووە، به‌ڵام (بۆتان ته‌حسین) قایمقامى شارۆچکەی زاخۆ ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه و بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێ، "من له زاخۆم و هیچ هێزێك نه‌هاتۆته ئیبراهیم خه‌لیل".
(بۆتان ته‌حسین) گوتیشی، "تا ئێستا هیچ هێزێکی عێراقی نەهاتوون، بێ رێككه‌وتنیش ناتوانن بێن، ئێستا بۆ رێككه‌وتنی نێوانمان گفتوگۆهه‌یه، هێشتا نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتنى كۆتایى، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش بكرێت ئه‌وا دێته ڕاگه‌یاندن و هه‌موو خه‌ڵك ده‌یزانێت".
قایمقامى زاخۆ ده‌شڵێ، "لە ئێستادا له‌و ده‌روازه سنووریه جموجوڵی بازرگانی به‌رده‌وامى هه‌یه و ڕه‌وشه‌كه‌ش ئاساییه".
نەشوان بەرزنجی




