ئه‌مریكا داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به زووترین كات كێشه‌كان چاره بكه‌ن

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ستایشى بڕیارى سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانى) كرد، سه‌باره‌ت به درێژنه‌كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داواش ده‌كات هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به زووترین كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (سه‌رۆك بارزانى) سه‌ركرده‌یه‌كى مێژوویى و ئازاى خه‌ڵكى كوردستانه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كى شه‌ڕى دژه تیرۆریشه. ئه‌م بڕیاره‌ى نیشانى ده‌وڵه‌تدارى بارزانییه له كاتێكى سه‌ختدا.
لە راگەیاندراوکەدا هاتووە، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به ئومێدى ئه‌وه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدارى بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێزمان ده‌وێت له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتووى دیموكراتدا ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگیرى ماوه درێژ پێویسته بۆ تێكشكاندنى داعش.
له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: داوا له هه‌موو پارته كوردییه‌كان ده‌كه‌ین پشتگیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٨.
له باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداوه، هاتووه: داوا له حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین به په‌له كاربكه‌ن بۆ چاره‌كردنى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، ئێمه هانى ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ده‌ین كه له‌م چه‌ند رۆژه ده‌ستیانپێكردووه و داواشده‌كه‌ین كۆتایى به پێكدادان و شه‌ڕ بێت. ئێمه پشتیوانى له سه‌ركردایه‌تى به‌هێزى سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌كه‌ین، كه ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له تێكشكاندنى داعش و عێراقێكى جێگیر هه‌بێت له دوایدا.
له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پێشوازى له بڕیاره تازه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادى ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و پێویسته خۆى له توندوتیژى به دوور بخاته‌وه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان كه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌موو عێراقییه‌كان بكات. ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌رێكى ئاشتیانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بۆ هه‌موو ناكۆكییه‌كان بدۆزنه‌وه.




