هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات

هەولێر-KDP.info- كورد و سوننەی عێراقی ترسیان له‌وه هه‌یه كه زۆرینه‌ی سیاسیی شیعه له په‌رله‌مانی به‌غدا، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌موار بكاته‌وه و سیسته‌می وڵات له فیدراڵییه‌وه بۆ مه‌ركه‌زی بگۆڕدرێت. كورد هۆشداری له‌و هه‌مواركردنه‌وه ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه به‌و كاره، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بردرێت.
دوای ساڵی 2003، ده‌سه‌ڵاتی عێراق به ته‌واوی كه‌وته ده‌ست عه‌ڕه‌بی شیعه و دوای 15 ساڵ، ئێستا به‌شێكی زۆری سوننه‌كان له زێدی خۆیان ئاواره‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی بووه‌ته‌وه. ئه‌مه وای كردووه به‌شی زۆری سیاسییه كورد و عه‌ڕه‌به سوننەكان، له به‌غدا نیگه‌ران بن و جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی شیعه، به‌ره‌و سیسته‌م و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌نگاو ده‌نێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێك هێنا به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی ده‌ستووری، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتاران ئاشكرای ده‌كه‌ن، تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه ته‌نانه‌ت یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شی نه‌كردووه.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، پێی وایه كه به هۆی دۆخی ئێستای عێراق و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه، "زه‌حمه‌ت"ـە، ده‌ستوور تا كۆتاییی ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش هه‌موار بكرێته‌وه.
هێرشه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كوردستان، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی لای كورد دروست كردووه، كه زۆرینه‌ی شیعه له په‌رله‌مانی به‌غدا، له ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووردا، سیسته‌می وڵات له فیدراڵییه‌وه بۆ ناوه‌ندی بگۆڕن. كورد پێی وایه به‌و پێشێكارییانه‌ی كه حكوومه‌تی به‌غدا به‌رانبه‌ر به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات ده‌یكات، ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی لاواز نییه. له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌دا، حكوومه‌تی به‌غدا سوپای به‌ره‌و كوردستان جووڵاند و ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستووری عێراق، كارێكی ڕێگه پێ نه‌دراوه.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) دۆخی ناو عێراق به شێوه‌یه‌ك ده‌بینێت، كه پێی وایه، زه‌حمه‌ته له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق به‌ڕێوه بچێت. ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''سوننه ئاواره بووه، كوردیش دیاره چی لێ به‌سه‌رهاتووه و ته‌نانه‌ت ناوماڵی شیعه‌ش كێشه‌ی زۆری تێدایه، بۆیه زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن بكرێت. ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه‌ی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور دیاری كراوه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شی نه‌كردووه. هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووریش به مه‌رجێك ده‌بێت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان نه‌كرێت، بۆ نموونه سیسته‌می فیدراڵیی عێراق.''
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، پێی وایه ئێستا زۆرینه‌ی سیاسی ''گه‌وره‌ترین كێشه''یه بۆ سه‌ر عێراق و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ''ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی سیاسی ده‌ستكاریی خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی ده‌ستوور بكات، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت و تووشی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت.''
یه‌ك له‌و خاڵانه‌ی كه لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان به نیازه هه‌مواری بكاته‌وه، پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانه‌وه هه‌یه و به‌و پێیه، كه ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زه‌حمه‌ته، پێویسته ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش بێگومان پێویستی به‌وه هه‌یه، كه خه‌ڵك له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا، ده‌نگ به‌و گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه بدات. هه‌ر بۆیه (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) به زه‌حمه‌تی ده‌زانێت، هه‌مواری هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری بكرێت، چونكه له دۆخی ئێستای عێراقدا، به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم، ''كارێكی زه‌حمه‌ته.''
كورد له كاتێكدا باس له زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات، كه ئێستا به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدادا به‌شدار نین و چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێرن.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ئاشكرای ده‌كات، كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدا، چاوه‌ڕێی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، هه‌وڵێكی زۆر له په‌رله‌مانی به‌غدا له ئارادا بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد بسێندرێته‌وه. هه‌وڵه‌كه زیاتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی حزبی ده‌عوه‌وه ده‌درا.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ده‌ڵێت: ''به پێی ده‌ستوور و یاسا، ده‌ربڕینی بۆچوون كارێكی ئاسایی و دیموكراسیانه‌یه، بۆیه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان هیچ تاوانێكی گه‌وره‌یان نه‌كردووه، تا پارێزبه‌ندییان لێ بسێندرێته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا شه‌ڕێكی ده‌روونییه كه له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كرێت.''
كاوه جه‌م




