٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باڵەكایەتی نەوت دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info


باڵەکایەتی-KDP.info- لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی نەوت كراوە بەسەر هاووڵاتیاندا و هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت، لە بەرامبەریش 53 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

(فەرزنک ئەحمەد)، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا كردووە، لە سنووری ناحیە حاجی ئۆمەران هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی وەرگرتووە و ئێستا لە چۆمان و ناوچەكانی دیكەش دابەش دەكرێت.''

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گوتیشی: ''لە سەرەتاوە ناوچە شاخاوییەكانی شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی سەر سنوور نەوتیان پێ درا، چونكە شوێنەكانیان سەخت و شاخاوییە، بڕی پارەی وەردەگیرێت بۆ هەر بەرمیلێك 53 هەزار دینارە.''


ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار