٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتى خوێندنى باڵا کێشەى دەرچوانى پۆلى (١٢) چارەسەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەیەکیاندا، بڕیاری چارەسەر کردنی کێشەی دەرچوانی پۆلی دوانزەی داوە، کە دەتوانن سکاڵاکانیان لەسەر وێبسایتى (زانکۆلاین) تۆماری بکەن.
 
بە پێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، هاتووە، کە خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدە، دەتوانن تا سەعات (١٢)ى شەوى هەینى ڕێکەوتى (٣/١١/٢٠١٧) بەشێوەى (ئۆنلاین) سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ سکاڵاکردن سەبارەت بە سیستمى (ڕاستەوخۆى زانکۆیى)، بڕیاردرا تا رۆژى سێ شەممەى داهاتوو ڕێکەوتى (٧/١١/٢٠١٧) خوێندکاران دەتوانن سکاڵا لە تۆمارى کۆلێژەکان تۆمار بکەن.
 
هاوکات لەمەڕ ئەو قوتابییانەشی کە نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە و لە هیچ شوێنێک ناویان نەهاتۆتەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە پێى ڕێنماییە پەسندکراوەکان خولێکى نوێى سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ بۆ ئەو خوێندکارانە بکاتەوە بەتایبەت لەو بەشانەى کە کورسى خوێندنیان بە بەتاڵی ماوەتەوە، بۆ ئەوەش ڕێکەوتى (٥ تا ٩/١١/٢٠١٧) بۆ پێشکەشکردن دیاریکرا و، ڕێکەوتى (١٢/١١/٢٠١٧)بۆ ڕۆژى تاقیکردنەوە لەو بەشانە دیاریکرا، لەهەمان کاتدا زانکۆکان ناوى سەرجەم ئەو بەشانە بڵاودەکەنەوە کە خوێندکاران دەتوانن داواکارى تێدا پێشکەش بکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار