داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی حەشدی شەعبی دەکرێت
__2017_09_24_h16m19s31__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- رێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه له تاوانه مه‌ترسیداره‌کانی میلیشیا عێراقییه‌کان بکرێت و له‌کاتی ساغبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان هاوکارییه‌کانیان بۆ عێراق رابگرن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوانی مه‌ترسیدار بڵاو کرایه‌وه که میلیشیا عێراقییه‌کان ئه‌نجامیان داوه و ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته سه‌ر ژنانی کورد، رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وەی به‌په‌له له‌و تاوانانه بکرێت و له‌کاتی ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق رابگرن.
رێکخراوه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا که به‌زمانی جیاواز بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو راپۆرتی پێگه‌یشت که توندوتیژی سێکسی دژی ژنانی کورد به‌کار هاتووه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا و هێزه عێراقییه‌کانه‌وه، داوایکردووه که لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه مه‌ترسیدارانه ئه‌نجام بده‌ن."
دکتۆر (که‌مال سه‌یدۆ) به‌رپرسی دۆسیەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆمه‌ڵه‌که، له بانگه‌وازێکی به‌په‌له‌دا بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، داوا ده‌کات تا ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له تاوانه‌کانی ده‌ستدرێژی سێکسی له به‌رامبه‌ر ژنانی کورد له عێراق له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و میلیشیاکانه‌وه.
(سه‌یدۆ) ده‌شڵێ، "دوای ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌بێ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق هه‌ڵپه‌سێردرێ. چونکه پشتیوانیکردنی عێراق له رووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی پارێزگاریکردن بووه له ژنان و منداڵان دژ به گرووپی توندڕەویی ئیسلامی نه‌ک بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م پشتیوانیه بۆ پاڵپشتیکردن له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژنان و ئاواره‌کردنی مه‌ده‌نییه‌کان."




