سێ کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگارکران

شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ، سێ کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون و بە کەسوکاریان شاد بوونەتەوە.
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ کچێک و کوڕێک لە سووریا لە دەستی داعش رزگار کران و بە کەسوکاریان شاد کرانەوە، ئەمڕۆیش کوڕێکی دیکەی ١٧ساڵان هەر لە سووریا لە دەستی داعش رزگار کراوە گەیەنراوەتەوە لای خانەوادەکەی".
ناوبراو گوتیشی: "رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە دەستی داعش ماون بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکان و لەسەر بودجەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە".
تاوەکو ئێستا ٣ھەزار و ١٧٨کەس رزگار کراون و زیاتر لە ٣ھەزارو١٠٠کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ماون.
بڵند ئیبراھیم




