سیداد بارزانی: په‌رله‌مان لای ئێمه پیرۆزه و له‌گه‌ڵ پشێویدا نین

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی نووسینگه‌ی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) رایگه‌یاند، چووه‌ته په‌رله‌مان تا له نزیكه‌وه له‌باره‌ی دۆخی په‌رله‌مانه‌وه بزانن و ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی رووی داوه به هۆی هه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارێكه‌وه بووه و رایگه‌یاند، ''په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌یه‌كی پیرۆزه و ئێمه په‌رله‌مان به هیی خۆمان ده‌زانین. دۆخه‌كه‌ش چاره ده‌كرێت.''
له سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی په‌رله‌مانتار(رابوون مه‌عرووف) كه به گوزارشتی سوكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه، خه‌ڵك و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان نیگه‌ران بوون و بۆ گوشارزستنه سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره تا داوای لێبووردن له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان بكات، گرژی كه‌وته‌وه.
(سیداد بارزانی) برای (سه‌رۆك بارزانی) به یاوه‌ریی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له هه‌ولێر، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، ''سپاس بۆ خوا كه خه‌ڵك بلاوه‌یان كردووه و په‌رله‌مانیان جێهێشتووه.''
داوایشی كرد، یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان بپارێزرێت و گوتی ''سه‌ركه‌وتنی ئێمه له یه‌كڕیزیماندایه. وه‌ك پارتی و فراكسیۆنی پارتی‌یش له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نین و داوایش له لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕه‌وشت و ئه‌و به‌هایانه بن كه پارتی له‌سه‌ری دامه‌زراوه كه لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه.''
زریان زیاد




