ئێمینكی: په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه ده‌كات.. بێگه‌رد تاڵه‌بانی: ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتییه ڕێ له پشێوی بگرن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر و به هۆی پشێوی و ئاژاوه‌ێڕییه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌مشه‌وه‌وه، جه‌ختیان له پێویستیی یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه‌كان و پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆی فڕاكسیۆنه‌كان بوو له باڵاخانه‌ی په‌رله‌مان، له پاش ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به هۆی لێدوانی په‌رله‌مانتار(رابوون مه‌عرووف) كه گوایه سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان كردووه.
(جه‌عفه‌ر ئێمینكی) رایگه‌یاند، ئێمه له وا دۆخێك‌دا پێویستمان به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی كوردستانیان هه‌یه و پێویسته ڕێ له ه‌هر پشێوی و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بگیرێ كه سه‌ر ده‌كێشێ بۆ توندوتیژی كه دواجار كاری تێكده‌رانه و نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایشی له جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رانبه‌ر به‌وانه ده‌گرنه به‌ر كه بیه‌وێ له به‌ها و سه‌نگی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان كه‌م بكاته‌وه.
هاوكات (بێگه‌رد تاله‌بانی) سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كۆی فڕاكسیۆنه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی نه‌خوازراوی ئه‌مشه‌وی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندان و رایگه‌یاند، ئه‌م دۆخه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه.
(بێگه‌رد تاڵه‌بانی) جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتی به تایبه‌ت و كۆی لایه‌نه سیاییه‌كانه به گشتی، له هه‌وڵی پاراستنی یه‌كڕیزی و هێمنیی ڕه‌وشی كوردستان بن و، داوایشی له هێزه ئه‌منی و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كرد، ڕێ له هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی بگرن چونكه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندیی ناحه‌زانی كوردستانه.
ئاماژه به لێدوانی په‌رله‌مانتارێك كه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه، كه ده‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان خۆی ڕۆڵ ببینێ و كاری ئاسایی خۆی بكات و له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوێكیشدا به‌گوێره‌ی یاساكانی ڕێوشوێن بگرێته به‌ر.




