٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-   ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا له‌وه‌ی، هەر کەسێک کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن، رووبەروویان دەبنەوە و رێکاری توندیان لەبەرانبەر دەگریته‌ بەر.


ده‌قی هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

داوا لە هاوولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەڵکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە. هۆشداریی دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن رووبەروویان دەبینەوە و رێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر. داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
29/10
 

هەواڵی پەیوەندیدار