ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یێنداروێكدا، داوا له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كات، ڕێ له‌و هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژىیه بگرن كه ده‌یانه‌وێ سه‌قامگیریی هه‌رێمی وكردستان تێك بده‌ن.
ده‌قی راگه‌یێنداروه‌كه:
دیاره ئه‌مشه‌و له چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى ڕووی داوه، كه بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى هاووڵاتیان. داوا له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كى نه‌خوازراو ڕوو بدات و، ڕێگرى له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا حیزبییه‌كان و ناوه‌نده حكوومى و سیاسییه‌كان بكه‌ن.
وا دیاره ده‌ستێكى ئاژاوه‌گێڕ هه‌یه ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى بكات كه به توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌ده‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاژاوه‌گێڕى و توندتیژى ئه‌نجام بدات، به توندى سزاى یاسایى ده‌درێت. هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و هێمنى بپارێزن، هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
29/10/2017




