خه‌ڵك و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان: ده‌بێت ڕابوون مه‌عرووف داوای لێبوردن بكات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌دان هاووڵاتی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستاندا، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوایان كرد كه (رابوون مەعرووف)ی ئەندامی 'جووڵانەوەی نەوەی نوێ'، داوای لێبوردن بكات، بەهۆی ئەوەی ناوبراو سوكایەتیی بە هێزەكانی پێشمەرگە و بە كەسوكاری شەهیدان كردووە.
وه‌ك خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن، (رابوون مەعرووف) دەبێت یان داوای لێبوردن بكات چونكه هەڵەی كردووە له‌وه‌ی سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان كردووه، یانیش ئێمە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، (رابوون مەعروو)یف ئەندامی 'جووڵانەوەی نەوەی نوێ'، له پرێسكۆنفرانسێكدا لە پەرلەمانی كوردستان، چه‌ند قسه‌یه‌كى نابه‌جێى له‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان كرد، كه دواتر به‌هۆیه‌وه تۆره‌یی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدانی لێكه‌وته‌وه.




