دانیشتنی پەرلەمان بە داخراوی دەستی پێ کرد
__2017_10_29_h14m49s55__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- لە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی) دەخوێندرێتەوە و پەرلەمان تاوتوێی دەکات. بە دەنگی ٥٢ پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بە داخراوی دەستی پێ کرد.
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی داخراودا کۆبوونەوەی دەست پێ کرد.
بە گوێرەی لێدوانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی) دەخوێندرێتەوە.
بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەم شێوەیە:
یه‌كه‌م - خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
دووه‌م - خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای (دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێم)دا به پێی مادده‌ی (71) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.




