٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ی مووچه‌ دابه‌شده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
 
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدا هاتووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 29 و دوو سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن ده‌كرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار