٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆچەر: حەشدی شەعبی ئەو عەرەبانەی هێناونەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی دژ بە ئێزدییاندا هەبووە

سەرچاوە: KDP.info


شنگال-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی چەندین کەسی عەرەبی هێناونەتە شنگال، کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە.

(ئاشتی کۆچەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەموو ئەو عەرەبانەیان هێناونەتە شنگال، کە دەستیان لە تاوانی ئێزدییاندا هەبووە، ئەمەش دووبارە ترسێکی لە دڵی ئێزدییاندا دروست کردووە، کە جارێکی دیکە کۆمەڵکووژی بەسەر ئێزدییاندا بێت و حەشد هەموو جۆرە تاڵانکارییەک دەکەن، هەرچەندە باری داراییی شنگالیەکان لە ئاستی نزمدایە، بەڵام ئەوەی هەشیانە، حەشد دەیبات و تاڵانیان دەکەن.''

بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە گوتیشی: ''ئەو هۆزە عەرەبانەی هاوکار و لایەنگری داعش بوون، ئێستا حەشدی شەعبی هێزی بۆ پێکهێناون و پارەیەکی زۆریشی بۆیان تەرخان کردووە و هاتوونەتە شنگال و دەوربەری.''

كـــاروان بـــــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار