٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، سبەینێ بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، کە سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆ ئامادەی کۆبوونەوە بن.

دەقی ڕاگەیاندراوی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

بە پێی حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (5) و بڕگە (2)ی ماددەی (17) و بڕگە (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 29/10/2017دا، تكایە لە كاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار