کوردستانیان داوای یەکڕیزی لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن

هەڵەبجە-KDP.info- ئەوەی ئێستا هاووڵاتیانی هەڵەبجە بە گرینگی دەزانن، یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستانە، بۆیە داوایان لێ دەکەن کە بە یەکگوتاری و پێکەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، هەوڵ بدەن.
(ئیقباڵ غه‌فار)، سه‌فیری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ بۆ عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''له پایته‌ختی ئاشتییه‌وه بۆ حزبه‌كان و بۆ شكۆ و شه‌هامه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان داوای یه‌ككڕیزییان لێ ده‌كه‌ین، تا خۆشیان و میلله‌ته‌كه‌شمان له به‌رامبه‌ر به‌غدا به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه بوه‌ستێت.''
(غه‌فار) ده‌شڵێت: ''هه‌ر لایه‌نه‌كێك یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌ی كورد تێك بدات، ئه‌وه مێژوو هیچ ڕه‌حمێكی پێ ناكات، میلله‌ت و چالاكوانانیش لێیان قبووڵ ناكات و چیی دیكه میلله‌ت گوێیان بۆ ناگرێت، بۆیه زۆر پێویسته بۆ سه‌رخستنی كوردستان یه‌ككڕیزیی ناوماڵی كوردستان ڕێک بخه‌نه‌وه.''
چالاكوانان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هه‌ركات كوردستان یه‌ككڕیز بووبێت، ئه‌وه دۆزی ڕه‌وای گه‌ل له به‌ره‌وپێشچووندا بووه. (سندووس حوسێن)، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا: ''هەر‌كاتێك كورد یه‌ككڕیز نه‌بووه، زیانی زۆر بۆ سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان هه‌بووه، بۆیه له‌م كاته‌ی كه دوژمن له هه‌رچوار لاوه ده‌وره‌یان داوین، ته‌واوی ناكۆكییە سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌كانی خۆیان وه‌لا ناوه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگر بن له وه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆییی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ده‌بێت ئێمه‌ش به یه‌ككڕیزیی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و حزب، یه‌ككڕیزیی خۆمان بپارێزین و ڕووبه‌ڕووی ته‌واوی ته‌حه‌دیاته‌كانی ده‌ور و پشتی خۆمان ببینه‌وه.''
(حوسێن) هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: ''نابێ چیی دیكه به‌رژه‌وه‌ندیی تاكی و ته‌سكی حزبایه‌تی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌وه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌ین ناوماڵی كوردستان یه‌ك بخه‌نه‌وه و ته‌واوی هێزیان به‌كار بێنن بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان، بۆیه هیوام وایه هه‌موان كوردستانیانه بیر بكه‌ینه‌وه، بۆیه دڵنیام به یه‌كگرتویی سه‌ر ده‌كه‌وین به‌سه‌ر پیلانی دوژمنانماندا.''
(نیازی هه‌ورامانی )، ماموستای ئاینی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''له‌م دۆخه‌ی ئێستا‌دا، كه گه‌له‌كه‌مانی تێكه‌وتووه، زه‌رووره‌تی حه‌تمیه، كه لایه‌نه‌كان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، به‌ڵام به‌ر له‌و دوژمنانه‌ی كه هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و ئه‌و دوژمنانه‌شمان كه چاودێریی ئێمه ده‌كه‌ن.''
(هه‌ورامانی) گوتیشی: ''داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به ئیسلامی و عەلمانیی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌وانه‌یشی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، گفتوگۆ بكه‌نه هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندیه‌كانیان و به‌تایبه‌تیش داوا له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌م، له‌م كاته‌دا زیاتر پێوه‌ندیه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، چونكه ئێستا ئه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌ته‌وه، ته‌نها به یه‌كهه‌ڵوێستیی هه‌مو لایه‌ك ده‌توانین ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه. خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی: كێشه و گرفت هه‌بێت، ئه‌وه فه‌شه‌ل ده‌هێنێت.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




