لە سنووری زوممار و رەبیعە، حەشدی شەعبی ماڵی ھاووڵاتیان تاڵان ده‌كات

زوممار-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری زوممار ده‌ڵێ، به هۆی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سنووری رەبیعە و زوممار، جارێکی دیکە خەڵکی ناوچەکە لە ترسی ئاواره بوونە و جه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایه‌ش ماڵه‌كانیان به تاڵان ده‌به‌ن.
پێشتریش و به هۆی داگیركاریی تیرۆریستانی داعشه‌وه، خەڵکی سنووری رەبیعە و زوممار ناوچه‌كه‌یان جێ هێشت و زۆرینه‌ی به تالان برا، پاش ڕزگاركردنی ناوچه‌كان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه و سه‌رله‌نوێ گوند و شارۆچكه‌كانیان ئاوه‌دان كردنه‌وه، له‌م هێرشه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوپای عێراقدا، هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه جارێكی دی ئاواره بوونه‌وه ڕوویان له ھەرێمی کوردستان كرده‌وه.
وه‌ك (خه‌لۆ) زانیاریی دا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەکدارانی حەشد شەعبی، ھاوشێوەی کەرکووک و خورماتوو دەستیان کردووە بە تاڵان‌کردنی ماڵوحاڵی ئەو خەڵکەی گەڕابوونەوه بۆ ناوچەکە و جارێكی دی ئواره بوونه‌ته‌وه، ''مه‌ترسیی هه‌یه ئه‌و هێزه بەتەواوەتی لە ناوچەکەدا جێگیر بكرێ، ناوچەکە ھەمووی خاپوور دەکەن، چونکە ئەمانە لە داعش خراپترن.''
بڵند ئیبراھیم




