٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا، نامەیەکیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد

سەرچاوە: KDP.info
 
بەرلین-KDP.info- كوردستانیانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا بە جۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه‌ ڕژانە سەر شەقامەکان و داگیرکارییەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان سەرکۆنەیان کرد.
 
(عەبدلسەلام ئۆسمان)، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''بەرامبەر ئەو پێشلکارییانەی حەشدی شەعبی كه‌ بە پاڵپشتی ئیرانیەکان هێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردستانیەکان، لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا خۆپێشاندانێک ڕێکخرا و كوردستانیان داگیرکاریی و كرده‌وه‌كانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان  سه‌ركۆنه‌ کرد.
 
(ئۆسمان)، گوتیشی:'' نامەیەک ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرا و، تێیدا داوا لە حکوومەتی ئەڵمانیا کرا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان  بکەت.
 
کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار