سعوودیا پێشوازیی له پێشنیازی حكوومه‌تی كوردستان ده‌كات

ڕیاز-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وڵاتی سعوودیا، پشتیوانیی خۆی بۆ پێشنیازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور ڕاگه‌یاند.
شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعوودیا، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سعوودیا به بایه‌خه‌وه چاودێریی پێشووه‌چوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌كات، پێشوازییش له بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه دانوستانی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور قه‌بووڵ كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سعوودیا جه‌خت له هه‌ڵوێستی خۆی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه له چواچێوه‌ی ده‌ستووردا.
زریان زیاد




