٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشی مەكتەبی سیاسی، بەبۆنەی شەهیدبوونی بەرپرسی لقی ۱۷ی شەنگال

سەرچاوە: KDP.info
 
بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵی تێكۆشەر (وەحید باكۆزی) بەرپرسی لقی حەڤدەی شنگالی پارتیمان رادەگەیەنین، کە دوێنێ لەبەرەكانی رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی عێراق لەپێناو پاراستن و داكۆكیکردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان، لە دەڤەری زوممار شەهید بوو.
 
بەو هەواڵە خەمناكەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان و پێشمەرگە دلێرەکان و تەواوی گەلی كوردستان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی تێكۆشەری هەڤاڵ (وەحید باكۆزی) و بنەماڵەوكەس و كارو دۆستانی و تەواوی هەڤاڵانی لقی حەڤدە دەكەین. 
 
هەڤاڵ (وەحید باكۆزی) یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی رێبازی پارتی و بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازیمان بێ سرەوتن و بە گیانی نیشتیمانپەروەری و كوردانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمانی كردووە و هەر لەو پێناوەشەدا گیانی بەخشی.  
 
ئێمە وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی شەهید و هاوخەمی قووڵمان بۆ لەدەستدانی ئەو قارەمانە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە شەهیدانەیش دەکەین کە هاوسەنگەری کاکە وەحید بوون لە پاراستنی خاکی کوردستان و گیان کردە قوربانی سەرفرازی گەلەکەیان. هاوکات بەڵێن و وەفا دووپات دەكەینەوە هەمیشە و بەردەوام بین لە بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستان و درێژەپێدەری ئەو رێگا و رێبازە راستەقینەیە بین لەپێناو پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەدیهێنانی مافە رەواكانی کوردستانیان..
 
جارێكی دیكە پرسەوسەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە و كەسوكاری شەهید (وەحید باكۆزی) دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و  ئارامیی بەهەموو لایەك ببەخشێ و گیانی هەڤاڵی كۆچكردویشمان بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
نەمری وسەربەرزی بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان...
 
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
 
27/10/2017
 
ژیان نامەی شەهیدی سەرکردە..
 
وەحید ئیبراهیم ساڵح باکۆزی
 
- لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی باکۆزێی سەر بە ناحیەی زاویتە لە دایک بووە.
 
- لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانی نیشتمانیی پێشکەوتنخواز کردووەو، وەک پێشمەرگە لە رێکخراوی شەهیدانی گەڤەرکێی سەربە لیژنەی ناوچەی دهۆک ئه‌ركی بینیوه‌. لەبەر لێهاتوویی و دڵسۆزی دەکرێتە ئامیر مەفرەزە. 
 
- لە ساڵی ١٩٨٦گواستراوەتەوە بۆ رێکخراوی (دەشتی سیمێل)ی سەربە لیژنه‌ی ناوچەی دهۆک.
 
- لە ساڵی ١٩٨٧ دەبێتە جێگری رێکخراوی کۆماتەی سەربە هه‌مان لیژنه‌ ناوچە.
 
- لەساڵی ١٩٨٨ لە کاتی ئەنفالەکان ئاوارەی تورکیا دەبێت پاشان دەچێتە ئێران.
 
- لە ساڵی  ١٩٩١ لە کاتی راپەرینە مەزنەکەی کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووه‌ و دەبێتە ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە شاری دهۆک.
 
- لە ساڵی ١٩٩٢ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سێمێل.
 
- لە ساڵی ١٩٩٣ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی دهۆک.
 
- لە ساڵی ١٩٩٤ دەگوازرێتەوە بۆ لقی٩ی ئاکرێ بەپلەی ئەندامی لق و بەرپرسی سەربازیی لق.
 
- لە ساڵی ١٩٩٦ دەکرێتە بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی برایەتی له‌ زاویته‌.
 
- ساڵی ٢٠٠١ دەگوازرێتەوە بۆ ئەرکی سەربازی، دەکرێتە بەرپرسی سوپای١٤ لە زاخۆ كه‌ سه‌ر به‌ سەربە فەرماندەیی دهۆکه‌.
 
- ساڵی ٢٠٠٤ دەگوازرێتەوە بۆ  سوپای ٢ سکرینێ سەر بە فەرماندەیی دهۆک وەکو بەرپرسی سوپا.
 
- ساڵی ٢٠٠٦ دەگوازرێتەوە بۆ فەرماندەیی سەفین وەکو فەرماندەی فەرماندەیی سەفین.
 
- ساڵی ٢٠١٥ دەگوازرێتەوە بۆ کاری حزبایەتی و بەرپرسیارێتیی لق ١٧ی شنگال وەر دەگرێت.
 
- لە رۆژی ٢٦/١٠/٢٠١٧ لە میحوەری زوممار لە کاتی بەرگری لە گەل و خاکی نیشتیمان  لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە شەهید دەبن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار