ڕۆیته‌رز له زاری هاوپه‌یمانانه‌وه: پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند
__2017_10_25_h16m18s39__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی مێدیایی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵێتی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان له به‌غداوه به ڕۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ڕێككه‌وتن كراوه بۆ ئاگربه‌ست له ناوچه 'جێناكۆكه‌كان'، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، كۆی به‌ره‌كانی شه‌ڕیش ده‌گرێته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوپای عێراق كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر(ئه‌م مانگه)، به ڕێككه‌وتنێكی نهێنی چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتیی نشتیمانی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران‌دا، هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌رپا كرد، به هۆیه‌وه شارۆچكه‌ی خورماتوو و كه‌ركووك بێ شه‌ڕ كه‌وتنه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به پشتیوانیی ئێران، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان بوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی به ئامنجی خۆیان بگه‌ن، له پرسێ و مه‌خموور و ده‌ڤه‌ری زوممار، به‌ره‌وڕووی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوونه‌وه و ، نه‌یاتنتوانی پێشڕه‌وی بكه‌ن.
زریان زیاد




