تیله‌رسن داوا له عه‌بادی ده‌كات پێشنیازی هه‌ولێر قه‌بووڵ بكا

ژنێف-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا(ڕیك تیله‌رسن)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌بێ عێراق خۆی به‌ره‌وڕووی نفوزی ئێران ببێته‌وه و ددان به‌وه‌دا بنێ كه هه‌ردوو وڵات سنورێكی دورودرێژی هاوبه‌ش و به‌ژه‌وه‌ندیی ئابووری پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه. هاوكات داوایشی له (عه‌بادی) كرد، پێشنیازی هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ قه‌بووڵ بكات.
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه له‌م حه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، (تیله‌رسن) ئاماژه به نفوزی ئێران ئێران له عێراقدا گوتی، ''ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ به عێراقییه‌كانی بڵێین ئه‌وه‌یه، پێویسته باوه‌ڕتان به خۆتان هه‌بێ.''
ئه‌و وهه‌روه‌ها ده‌ڵێ، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه زۆر نیگه‌رانه، كه پاش ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رپا كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر پێوه‌ست به‌م پرسه گوتی ''واشنتن هه‌ست به بهئوێدی ده‌كا له‌وه‌ی هه‌ردوو لا نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانیان به شێوه‌ی ئاشتیانه چاره بكه‌ن''، هاوكات (حه‌یده‌ر عه‌بادی) هان دا، ''پێشنیازی هه‌ولێر بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور قه‌بووڵ بكات.''
زریان زیاد




