٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەکانەوە هێرشی میلیشیای حەشدی شەعبیی شکاند

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ جارێکی دیکە میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق هێرشیان کردە سەر چەند میحوەرێکی هێزی پێشمەرگە، بەڵام لە سەرجەم میحوەرەکانەوە حەشدی شەعبی شکاون.

وێڕای دەستپێشخەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیالۆگ و، هۆشداریی کۆمەڵگەی دەولی بۆ عێراق، کە دەست بە دیالۆگ بکەن لەسەر بنەمای دەستوور، ئەمڕۆ حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق لە چەندین میحوەرەوە هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە. ئەگەرچی پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، نیازی حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڵام میلیشیای حەشد پابەندی دیالۆگ نەبوون و هێرشیان کرد.

بە گوێرەی زانیاریی پەیامنێرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە زانیارییان لە فەرماندەکانی میحوەرەکانەوە وەرگرتووە لە سەرجەم میحوەرەکانەوە میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق تێکشکاون.

زانیارییە سەرەتاییەکان دەری دەخەن کە زیانی گەورەی بە چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی کەوتووە و چەندین سەرکردەیان لێ کوژراوە.
قەبارەی زیانەکانی حەشدی شەعبی لە ڕووی سەربازییەوە گەورەن بە جۆرێک نزیکەی ٢٠ هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی حەشد تێکشکاون.

لەبارەی قەبارەی زیانەکانی گیانی لە میحوەری زوممار زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی ١٥٠ حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق دەکەن.

زانیارییەکی دیکەی سەرەتایی دەریخستووە، کە تەنیا لە نەخۆشخانەی زوممار ٤٥ کوژراوی میلیشیای حەشدی شەعبی و ٨٠ برینداریان بۆ مووسڵ بردراون.

Attachments area

هەواڵی پەیوەندیدار