٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووکی: هێرشەکەی ئەمڕۆی حەشدمان بە توندترین شێوە تێکشکاند

سەرچاوە: KDP.info


پردێ-KDP.info- بەیانی ئەمڕۆ حەشدی شەعبی هێرشیان هێنایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ و وەک بەرپرسی ئەو میحوەرەش ئاماژەی بۆ دەکات، وێڕای بوونی کوژراویان، چەندین چەکی هەمەر و چەکی قورسیان تێکشکێندراوە و پێشمەرگە توانی بە شکستەوە ڕاویان بنێت.

(د. کەمال کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ مەڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''سەعات ٩:١٥ خولەکی بەیانی، حەشدی شەعبی لە دەستەڕاستی پردێوە ویستیان دزە بکەن، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە لییان هاتنە دەست و ٩ حەشدیان لێ کوشتن.''

لەمەڕ زەرەر و زیانی تری حەشدی شەعبی، (کەرکووکی) گوتی: ''هێزەکانی پێشمەرگە توانیان دۆشکایەکی دوو لوولەی حەشد تێک بشکێنن، دواتریش سێ هەمەری تریان بە تەواوی سەرنشینەکانیانەوە تەقێندرایەوە.''

دوای ئەو شکستەی حەشد و پاشەکشەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان، کە نەیانتوانیوە لەهەمبەر بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگەدا خۆیان ڕاگرن، ئەو فەرماندەیە گوتی: ''کاتێ تێکشکان ئیدی دەستیان بە تەقاندنی تۆپی دوورهاوێژ کرد بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بە هەمان شێوە وەڵامێکی سەختیان دانەوە.''

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار