لە ڕه‌بیعه، پێشمه‌رگه سێ هێرشى حه‌شدى‌شه‌عبى تێك‌شكاندوون

دهۆک-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له هێزى رۆژ ڕایده‌گه‌یێنێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه تا ئەم ساتە، له میحوه‌رى ڕه‌بیعه سێ هێرشى حه‌شدى شه‌عبى تێك‌شكاندوون و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش خۆیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه كردووە و هەندێکیشیان ڕایانکردووە.
سەعات ٥ـی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له میحوه‌رى ڕه‌بیعه هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانه هه‌ر زوو لێیان هاتوونەته ده‌ست و بە تووندی بەرپەرچی داونەتەوە.
وەک (به‌ده‌ل به‌ندى) فه‌رمانده‌ى هێزى یه‌كی له‌شكرى رۆژ له نێو شه‌ڕه‌كه‌وە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تا ئێستا سێ جار تێك‌شكێنراون."
(به‌ده‌ل به‌ندى) دەشڵێ، "حەشدی‌شەعبی زیانێكى زۆریان پێ گه‌یشتووه و تاوه‌كو ئێستا پێنج هه‌مه‌ر و سێ تانكیان تێک‌شکێندراون و چه‌ندین لاشه‌یان لێره كه‌وتووه."
(به‌ندى) زانیاریی زیاتری دا و گوتی: "ژماره‌یه‌ك پۆلیس له زوممار خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه كرد، له‌نێو خۆیشیان به‌شه‌ڕ چوون و هه‌ندێك له‌وان خۆیان ڕاده‌ست كردووه و هه‌ندێكیشیان له شه‌ڕ ڕایانكردووە، ئاگاداریشین کە گوتوویانە شه‌ڕى پێشمه‌رگه ناكه‌ین."
نه‌شوان به‌رزنجى




