دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ رۆژى شه‌ممه دواخرا

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یێنراوێكدا بڕیارى دا به دواخستنى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و بڕگە (1) لە ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پایزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 26/10/2017، دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 28/10/2017، كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ.
له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا بۆ په‌ڕله‌مانتارانیش ده‌ڵێت، " تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە بن.
دواخستنى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو رۆژى پێنجشه‌ممه دانیشتنى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت.
رۆژى سێشه‌ممه 24-10-2017 پەرلەمانى كوردستان لە دانیشتنی ژمارەی ٣ی ساڵی چوارەمیدا وادەی ئەم خولەی پەرلەمانی بۆ هەشت مانگ به كۆى 60 ده‌نگی به‌ڵێ درێژکردەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




