لیوا دیار: سێ هه‌مه‌ر و تانكێكمان لێیان سووتاندووه و فرۆكه‌یه‌كى چاودێریشمان خستۆته خواره‌وه

سحێلا-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یى دهۆك ده‌ڵێ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سحێلا شكستیان به پیلانێكى حه‌شدى شه‌عبى هێناوه و زیانێكى گه‌وره‌یان لێیان دان.
لیوا (دیار سورچى) له به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دواو گوتی، "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5 هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به هێرش كرد له میحوه‌رى حه‌مه‌د ئاغا بۆ لاى عه‌ین عوێز له سحێلا كه مه‌به‌ستیان ده‌ربازبوون بوو بۆ لاى ئیبراهیم خه‌لیل، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانه لێیان هاتنه ده‌ست و وه‌ڵامێكى توندمان دانه‌وه."
(سورچى) گوتیشی، "حه‌شدى شه‌عبى نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وى بكات، به‌ڵكو پاشه‌كشه‌ى كردووه و زه‌ره‌روو زیانێكى زۆریان پێ گه‌یشتووه، تاوه‌كو ئێستا سێ هه‌مه‌ر و تانكێكمان لێیان سووتاندووه و فرۆكه‌یه‌كى چاودێریشمان خستۆته خواره‌وه."
وه‌ك لیوا ( دیار ) گوتى، "بۆردوومانكردن و شه‌ڕكردنی دوور به دوور به‌رده‌وامه و حه‌شدى شه‌عبى نه‌یاتوانیوه یه‌ك بست بێنه پێشه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




